سەردێڕ:

پشکى لایەنەکان لە کابینەى نوێی حکومەتى هەرێمدا

فۆتۆ: 
2019-06-12

9904 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی لەنێوان پارتی و یەکێتی و گۆڕان کراوە لە دابەشکردنی پۆستەکانی حکومەتی هەرێم، دەسەڵاتە سەرەکییەکان لای پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێت، کە بریتین لە سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت و وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، وەزارەتی پێشمەرگە بۆ یەکێتی و وەزارەتی داراییش بۆ گۆڕان دەبێت.

ماوەی ٢٥٥ ڕۆژ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا تێپەڕێوە، دوای ڕاسپاردنی مەسرور بارزانیش لەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە، دەبێت لە ماوەی مانگێکدا حکومەت پێکبهێنرێت.

سایتی وێستگە نیوز پشکەکانی گۆڕان و یەکێتی و پارتی لە حکومەتی نوێی هەرێم بڵاوکردوەتەوە، کە بەپێی ڕێکەوتن لەنێوان هەرسێ لایەنەکەدا دابەشکراوە.

بەپێی ڕێکەوتنەکە، پشکەکانی براوه‌ی‌ یه‌كه‌م، کە پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانە بریتین لە:

- سەرۆکی هەرێمی کوردستان

- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

- جێگری سەرۆکی پەرلەمان

- وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان

- وەزارەتی ناوخۆ

- وەزارەتی تەندرووستی

- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار

- وەزارەتی پەروەردە

- وەزارەتی کارەبا

- وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن

- دەستەی وەبەرهێنان

- فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان

هەروەها پشکەکانی براوەی دووەمیش، کە یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستانە بریتین لە:

- جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان

- جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێم

- سه‌رۆكی په‌رله‌مانی کوردستان

- ژماره‌یه‌ك ده‌سته‌ و بریكاری وه‌زاره‌ت

- وەزارەتی پێشمه‌رگه‌

- وەزارەتی خوێندنی باڵا

وەزارەتی كشتوكاڵ

- وەزارەتی پلاندانان

- وەزارەتی ڕۆشنبیری

- وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم

- ژماره‌یه‌ك بریكاری وه‌زیر و ده‌سته‌

پشکەکانی براوه‌ی‌ سێهه‌میش، کە بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانە بریتین لە:

- جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان

- یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری چاکسازیی

- وەزارەتی دارایی و ئابووری

- وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن

- وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی

- وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی