سەردێڕ:

ئاکرێ.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

فۆتۆ: 
2019-06-12

11354 جار خوێندراوەتەوە

لە قەزای ئاکرێ و لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون، برینی هەر سێ بریندارەکەش قورسە.

ڕێکەفت زوهێر لێپرسراوی هۆبەی ڕاگەیاندنی هاتوچۆی ئاکرێ بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تیی ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە (١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩) لەسەر ڕێگای نێوان ناحیەی قەسرۆک - ئاکرێ و لە نزیک گوندی خەلیکان، ئۆتۆمبێلێکی پیکاب تۆیۆتا وەرگەڕاوە و، بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.

لە لایەکی دیکەوە شایەتحاڵێک لە نزیک شوێنی ڕووداوەکە بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تیی ڕاگەیاند، سەرباری ئەوەی دوو کەس لەو ڕووداوەدا گیانیان لەدەستداوە، سێ کەسی دیکەش کە هەر لەو ئۆتۆمبێلەدا بوون بە سەختی برینداربوون و، ئۆتۆمبێلەکەش زیانی زۆری پێ گەیشووە.

لە ئێستادا بەهۆی خراپیی ڕێگاوبانەکان و پابەندنەبوونی شۆفێران بە ڕێنماییەکانی هاتوچۆوە، زۆربەی گیانلەدەستدانەکان لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوەیە.

ع.م