سەردێڕ:

ئەم خۆراکانە یارمەتیت دەدەن واز لە شەکر بهێنیت

فۆتۆ: 
2019-06-12

5903 جار خوێندراوەتەوە

شەکر ماددەیەکی خۆراکی نا تەندروستە و بڕێکی زۆر کالۆری تێدایە، کە دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش و لە هەمان کاتدا مەترسی تووشبوون بە زۆرێك لە نەخۆشییەکان زیاد دەکات.

بەگوێرەی ماڵپەڕی سکای نیوز، بۆ کەمکردنەوە و وازهێنان لە خواردنی شەکر پسپۆڕان ئاماژەیان بە کۆمەڵێك خۆراك کردووە کە ئارەزووی خواردنی شەکر کەمدەکەنەوە و لە هەمان کاتدا پێویستی جەستە بۆ ئەم ماددە خۆراکییە پڕدەکەنەوە.

میوە:

میوەکان بە شێوەیەکی سروشتی شیرینن و بڕێکی زۆر کانزا و ڤیتامینیان تێدایە، بۆیە دەبێت رۆژانە بخورێن لەوانە مانگۆ یان شاتوو یان ترێ کە بڕێکی زۆر شەکری سروشتییان تێدایە.

Image result for ‫الفواكه‬‎

چەرەسات:

چەرەسات چەوری ناتێری تێدایە کە بەسوودن بۆ دڵ، کاتێك دەخورێن بۆ ماوەیەکی زۆر لە جەستەدا دەمێننەوە.

Related image

شۆکولاتەی ڕەش:

ئەگەر کەسێك ئارەزوو بکات شۆکولاتە بخوات بەڵام نەیەوێت شەکر وەربگرێت دەتوانێت چێژ لە شۆکولاتەی ڕەش وەربگرێت کە بە رێژەی %٧٠ کاکاویتێدایە و شەکر و چەوری کەمە، ئەمەش وایکردووە ببێت بەیەکێك لەو خواردنانەی کە ئارەزووی خواردنی شیرینی و شەکر کەمدەکاتەوە.

Related image

ماست:

یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردن بەتایبەت شیرینی و شەکرەمەنییەکان.

Image result for ‫اللبن الزبادي‬‎

شەربەت:

ئەو شەربەتانەی کە لە میوە و سەوزە و ڕۆنی گوێزی سروشتی دروستکراون یارمەتیدەرن لە کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردنی شەکر.

Image result for ‫العصائر‬‎

دارچین:

دارچین یەکێکە لەو جۆرە بەهاراتانەی کە ئارەزووی خواردنی شەکر کەمدەکاتەوە و یارمەتیدەرە لە رێکخستنی رێژەی گلوکۆز لە جەستەدا.

Image result for ‫القرفة‬‎

خورما:

خورما لەگەڵ ئەوەی تامێکی شیرینی هەیە، بڕێکی زۆر لە پۆتاسیۆم و ریشاڵەکان و ئاسن و پێكهاتەی دیکەی گرنگی تێدایە کە یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردنی شەکر و هەر خواردن و خواردنەوەیەکی شیرین.

Related image

بنێشتی بێ شەکر:

بنێشتی بێ شەکر دەکرێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردنی شەکر، بەجۆرێك توێژینەوەیەك ئاشکرایکردووە کە جوینی بنێشت یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردن بەتایبەت ئەو خواردنانەی کە دەوڵەمەندن بە کاربۆهیدرات و شەکرەمەنییەکان.

Image result for ‫علكة خالية من السكر‬‎

ژ.ن