سەردێڕ:

فڕۆکەکانی تورکیا بەنزینخانەیەکیان لە نزیک ئامێدی بۆردومانکرد

چەند مەترێک لە بارەگای پارتییەوە دووربووە
فۆتۆ: 
2019-06-12

4283 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، فڕۆکەکانی تورکیا بەنزینخانەیەکیان لە نزیک ئامێدی بۆردومانکرد.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕاشیگەیاند، ئەو بەنزینخانەیە  یەک کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری ئامێدییەوە دوورە و  چەند مەترێک لە بارەگای لقی ١٨ـی پارتی دیموکراتی کوردستان دوورە.

ئاماژەى بەوەشکرد، بۆردومانەکە هیچ زیانێکى گیانی لێ نەکەوتوەتەوە و زیانەکان تەنها مادین کە بەر بەنزینخانەکە و ڕێگەکەى تەنیشتى کەوتوون.

هاوکات ئەوەشی باسکرد، فرۆکەکان هەر دوای  ئەوە  گوندی سەرگەلی  و ناوچەیەکی تریان لەسەر هەمان ڕێگا بۆردومانکردووە و ڕێگاکە داخراوە و ئۆتۆمبێلێکی پەکەکەش کراوەتە ئامانج.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە دوای دەستپێکردنەوەی شەڕی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا ئەمە یەکەمجارە ناوچەیەکی نزیک لە ئامێدی بەو ڕادەیە لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆردومانبکرێت.