سەردێڕ:

زەریف: ئەو شەڕەی ئەمریکا لە دژمان ڕایگەیاندووە تیرۆرە

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران
فۆتۆ: 
2019-06-12

878 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند ئەو شەڕە ئابوورییەی کە سەرۆکی ئەمریکا لە دژیان ڕایگەیاندووە تیرۆرە و جیاوازی لە نێوان شەڕی ئابووری و سەربازیدا نیە.

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵێکی عەرەبیی ئاماژەی بەوەش کردووە، ڕێگە بە ئەمریکا نادەن کە شەڕی تاکلایەنەی خۆی بەسەریاندا بسەپێنێت، چونکە هەمووان زەرەرمەند دەبن.

باسی لەوەشکردووە، لە ناوچەکەدا سێ وڵات هەن دەیانەوێت لە ڕێگەی پەیوەندییان بە ئەمریکاوە ئاسایشی خۆیان بپارێزن، بەڵام ئەوان لە هەڵەدان.

وتوشیەتی ئیمارات بە خەرجکردنی دەیان ملیۆن دۆلار لە خۆ پڕچەککردندا، دەیەوێت ببێتە ئیسرائیلی دووەم لە ناوچەکەدا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمریکا چەندین سزای ئابوریی بەسەر کەرتەکانی نەوت و هەناردەکردنی ئەو وڵاتەدا سەپاندووە و، بۆ وەڵامدانەوەی هەر کاردانەوەیەکی ئێرانیش، واشنتن و هاوپەیمانەکانی ماوەی زیاتر لە سێ هەفتەیە هەزاران سەرباز و کەشتیی جەنگی و فڕۆکەی جەنگیی جۆری B2یان لە نزیک ئاوەکانی کەنداو جێگیرکردووە.

هـ.ع