سەردێڕ:

پۆلیسی سۆران: تاوانبارى کوشتنى ژنەکەى دوێنێ دەستگیرکرا

فۆتۆ: 
2019-06-12

17391 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی سۆران لەسەر ڕووداوى کوژرانى ژنەکەى ڕواندوز ڕایگەیاند، " گومان لێکراوێک بۆ لێکۆڵینەوەکردن لەسەر ڕووداوەکە بانگکراوە و دوای لێکۆڵینەوەش دانى بە تاوانەکەدا ناوە و دەرکەوتووە کوڕى ژنەکە بووە". 

لە ڕوونکردنەوەکەى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسی سۆراندا هاتووە " توانرا کەسێک کە لە دایکبووى ١٩٩٧ە وەک گومان لێکراو بانگبکراوە بۆ لێکۆڵینەوەکردن لەسەر ڕووداوەکە،هەمان ڕۆژى ڕووداوەکە دانى بەتاوانەکەدا ناوە کە دەکاتە دایکى کوڕەکە".

پۆلیسی سۆران ڕوونیشیکردووەتەوە، "تاوانبارەکە هۆکارى کوشتنەکەى بۆ دەمەقاڵێ و لێکتێنەگەیشتن لەگەڵ دایکیدا گەڕاندووەتەوە"

ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی رواندز رایگەیاند، تەرمی ژنێکى تەمەن ٧٥ ساڵ لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە، کە بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکانیان ئەو ژنە کوژراوە و دەموچاوی شێوێنرابوو.

ئ.ر