سەردێڕ:

پزیشکێک کۆمەڵێک ڕێنمایی بۆ تواندنەوەی چەوریی ورگ خستووەتەڕوو

فۆتۆ: 
2019-06-12

15572 جار خوێندراوەتەوە

تیری ئان نانس پزیشکی خۆراکی ئاشکرایکردووە، توانەوەی چەوریی ناوچەی ورگ کارێکی ئاسان نییە بەبێ کردنی چەند جوڵەیەکی وەرزشی، بەڵام دەکرێت بە گۆڕانی جۆرەکانی خۆراک توانەوەی چەوریی ورگ ئاسان بێت.

لە ماڵپەڕی دەیلی ستاردا هاتووە، ئان نانس لیستێکی خۆراکیی خستووەتەڕوو، کە پێویستە لەکاتی هەنگاونان بۆ تواندنەوەی چەوریی ورگ لەو خۆراکانە بەدووربن.

گۆشتی دەستکرد

Image result for processed meat

باشترە ئەو جۆرە گۆشتە بگۆڕدرێت بە زەیتی سروشتی، چونکە ئەو جۆرە گۆشتانە دەوڵەمەندن بە چەوریی قورس کە هۆکارە بۆ ئاوسانی سک، ئەو خۆراکانەی ئۆمێگای سێی تێدایە و چەوریی سوکە، زوو هەستی تێری بە جەستە دەبەخشێت و چەوریی ورگ دەتوێنێتەوە.

پەتاتەی سورەوەکراو

Image result for fries

بۆ بوونی سیستمی خۆراکی تەندروست باشترە ژەمی سووک بخورێت، ئەو پزیشکی خۆراکە ئاماژە بەوە دەکات، گرنگە پەتاتەی سورەوەکراو نەخورێت یان ئەو خۆراکانەی بڕێکی زۆر خوێی تێدایە، چونکە تەنها نابنە هۆی ئاوسانی سک، بەڵکو دەوڵەمەندن بە چەوریی زیانبەخش، لەکاتی هەوڵدان بۆ دابەزاندنی ورگ لەو شێوە سووکە ژەمانە بەدووربە.

خواردنەوە گازییەکان

Image result for soda

ئەو خواردنەوە گازییانە کە بڕێکی زۆر شەکری تێدان زیانبەخشن و هۆکارن بۆ ئاوسانی گەدە و سک، ئان ئامۆژگاریی خەڵکی دەکات لەبری ئەو خواردنەوانە هەوڵبدرێت ئاو بە تامی لیمۆ یان نەعنا بخورێتەوە.

خواردنەوە کهولییەکان
Image result for alcohol

بەگوێرەی دەستەی تەندروستیی نیشتمانی بەریتانیا، یەک پەرداخ بیرە بڕی ٤٤ هەزار و ٢٠٠ کیلۆ کالۆریی زیاد دەکات لە ماوەی ساڵێکدا، ئەمەش یەکسانە بە خواردنی ٢٢١ پارچە کێک کە هۆکارە بۆ زیادبوونی کێشی لەش، بەگوێرەی پزیشکەکە، خواردنەوە کهولییەکان ئارەزووی خواردن زیاد دەکەن و پاڵنەرن تاکو بڕێکی زیاتر خۆراکی ناتەندروست و کالۆری بەرز بخورێت.

کێک و بسکیت و شیرینی

Image result for sweet

خواردنە هەویرییەکان کە شیرینی و چەوری لە پێکهاتەیاندا هەیە، هۆکارێکی تری زیادبوونی کێشی لەشن، لەبری ئەوە نانی برژاو بخورێت.

نانس دەڵێت، "چەوریی قورس لە خۆراکە دەستکردەکان، وەکو کێک و بسکیت هۆکاری هەوکردنن، زۆربەی توێژینەوەکانیش پەیوەندیی ئیشە هەویرە دەستکردەکانی بە قەڵەوییەوە بەستووەتەوە."

ئ.ل