سەردێڕ:

ئه‌مڕۆ مەسرور بارزانى بۆ پێكهێنانی كابینه‌کەى ڕادەسپێردرێت

فۆتۆ: 
2019-06-12

1675 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، هەولێر، ڕێبوار کاکەیی

بڕیارە ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێم مەسرور بارزانى ڕابسپێرێت بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێی حکومەت.

پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ڕایگەیاند، کاتژمێر ٢ى پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە (١٢ى حوزەیرانى ٢٠١٩) نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێم مەسرور بارزانى ڕادەسپێرێت بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێی حکومەت.

ئاماژەى بەوەشکرد، ڕاسپاردنى مەسرور بارزانى بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێی حکومەت بە شێوەیەکى ئاسایی بەڕێوەدەچێت و ڕێوڕەسمى بۆ ساز ناکرێت.

ئەەش دواى ئەوە هات کە دوێنێ لە کۆبوونەوەى پەرلەمانى کوردستاندا بە دەنگى ٨٧ پەرلەمانتار مەسرور بارزانى بۆ پۆستى سەرۆکى حکومەتى هەرێم دیاریکرا.