سەردێڕ:

ژنێک دوای نیو کاتژمێر لە منداڵبوونی بەشداری تاقیکردنەوەی کرد

فۆتۆ: 
2019-06-12

11076 جار خوێندراوەتەوە

ئافرەتێکی تەمەن ٢١ ساڵ لە وڵاتی ئەسیوپیا کە خوێندکاری قۆناغی ناوەندییە تەنها دوای نیو کاتژمێر لە منداڵبوونی تاقیکردنەوەی یەکێک لە وانەکانی کرد.

ماڵپەڕی بی بی سی بڵاوکردووەتەوە، ئەو ئافرەتە ناوی ئەڵماز دێرسیە و باسی لەوەکردووە، هیوادربووە تاقیکردنەوەکانی پێشتر بکات، بەڵام بەهۆی هاتنی مانگی رەمەزانەوە تاقیکردنەوەکانیان دواخراون.

منداڵبوونەکەی ئەڵماز رۆژی دووشەممە بەماوەیەکی کەم بەر لە تاقیکردنەوەکەی بووە و ئەوەی خستووەتەڕوو، "لەبەر ئەوەی بەباشی خۆم بۆ تاقیکردنەوەکە ئامادە کردبوو، بۆیە کردنی تاقیکردنەوەکە شتێکی قورس نەبوو بۆ من".

ئەڵماز بەشێکی لە تاقیکردنەوەکانی لە نەخۆشخانەی کارل میتۆ کردوون، ئومێدەوارە ئەو وانانەشی کە ماونی لە هۆڵێکی تایبەت و لە رۆژانی ئایندەدا بکات.

ئەڵماز دەشڵێت، خوێندن بە درێژایی سکپڕبوون کارێکی ئاسان نەبووە و نەیتوانیووە ساڵانێکی زۆرتر چاوەڕوانبکات تاوەکو خوێندنەکەی تەواو بکات، وتیشی تاقیکردنەوەکەی رۆژی دووشەممەی بەباشی بەڕێوەچوو.

هەروەها خێزانی ئەڵماز باسی لەوەکردووە، ئەو رەزامەند بووە بەوەی تاقیکردنەوەکانی لە نەخۆشخانە بکات، لە کاتێکدا ئەڵماز دوو ساڵی تر دەتوانێت بچێت بۆ زانکۆ.

بەگوێرەی راپۆرتە پزیشکیەکانی نەخۆشخانەی کارل میتۆ تەندروستی دایکە گەنجەکە و منداڵەکەی باشە.

هـ.ع

الأم الشابة تؤدي الامتحانات