سەردێڕ:

سعودیە.. بەهۆی موشەکێکی حوسییەکانەوە ٢٦ گەشتیار برینداربوون

فرۆکەخانەی ئەبها، سعودیە
فۆتۆ: 
2019-06-12

2724 جار خوێندراوەتەوە

چەکدارە حوسیەکانی یەمەن بە موشەکی کروز هێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی ئەبها لە باشوری سعودیە و بەو هۆیەشەوە ٢٦ کەس بریندار بوون.

توركی مالیكی وتەبێژی فەرماندەیی هاوپەیمانی عەرەبی لە یەمەن کە سعودیە سەرکردایەتی دەکات ڕاگەیاندووە ئەو کەسانەی بریندار بوون هەڵگری ڕەگەزنامەی جیاوازن و سێ ژن و دوو مناڵیان تێدایە و هەشت لە بریندارەکانیش ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

توركی مالیكی ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ئێستادا سەرقاڵی دیاریکردنی جۆری موشەکەکەن و لە نزیکترین کاتدا کاردانەوەی توندیان بەرامبەر بەو هێرشە دەبێت.

وتەبێژێک بەناوی حوسییەکانەوە هێرشەکەى پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، موشەکێکی جۆری کروزیان ئاڕاستەی سعودیە کردووە و ئامانجی خۆی پێکاوە.

هـ.ع