سەردێڕ:

کەرکوک.. بۆ ماوەی دوو هەفتە پێدانی کارەبای نیشتمانی کەم دەکرێتەوە

فۆتۆ: 
2019-06-12

744 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، کەرکوک، نەبەز مقداد

بەهۆکاری تەکنیکی و چارەسەرکردنی گرفتی تۆڕەکانی کارەبای نیشتیمانی، بەڕێوبەرایەتی کارەبای کەرکوک ئاماژەی بەوەکردووە، بۆ ماوەی دوو هەفتە پێدانی کارەبای نیشتمانی بەهاوڵاتیان کەم دەکرێتەوە.

پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی کارکردن لەسەر چاکردنەوەی هێڵەکانی کارەبای کەرکوک پێدانی کارەبای نیشتیمانی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە.

باسی لەوەشکرد، بەڕێوبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای کەرکوک روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە هۆکاری کەمبوونەوەی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بەهاوڵاتیانی بۆ چاکردنەوەی هێڵەکانی کارەبای ١٢٠ کەی ڤی و ٤٠٠ کەی ڤی لە کەرکوک گەڕاندووەتەوە.

کەمبوونەوەی کارەبای نیشتیمانی لە شاری کەرکوک لە کاتێکدایە، لە ئێستادا پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوەتەوە، ساڵانەش لە وەرزی گەرمادا پێدانی کارەبای نیشتیمانی کەمدەبێتەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش هۆکارەکەی بۆ زۆری خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبای نیشتیمانی دەگەڕێننەوە.

هـ.ع