سەردێڕ:

فەرید ئەسەسەرد: پارتی سەرجەم کاندیدانى یەکێتیی بۆ پارێزگاری كه‌ركوك ڕەتکردووەتەوە

فۆتۆ: 
2019-06-12

12167 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکى ئەنجومەنى سەرکردایەتى یەکێتى ڕایگەیاند "پارتی هه‌موو ئه‌و ناوانه‌ی ڕه‌تكردووەته‌وه‌ كه‌ یه‌كێتی داوێتی بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك، به‌ڵام بێ ئومێد نه‌بووین له‌وه‌ی كه‌ بگه‌ین به‌ ناوێكی دیاریكراو."

فەرید ئەسەسەرد لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ دەنگى ئەمریکا ئاماژەى بە دواهەمین ئەو ناوانە کرد کە یەکێتى بۆ پۆستى پارێزگارى کەرکوک بە پارتیی داوە، کە هەریەکە لە خالید شوانی و لیوا جه‌مالن، بۆ ئەوەى لەسەر یەکێک لەو دوو ناوە ڕێکبکەون.

باسی لەوەشکردووە، "ئه‌و ناوانه‌ی پێشكه‌شمان كردوون هه‌موویان به‌شایسته‌ ده‌زانین، به‌ڵام هه‌وڵمان داوه‌ كه‌سێك هه‌ڵبژێرین كه‌ به‌دڵی هه‌ردولا بێت."

ڕوونیشیکردووەتەوە" ماوه‌یه‌كمان له‌به‌رده‌مه‌ بۆ ڕێككه‌وتن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێكنه‌كه‌وتین به‌دڵنیایی كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت، ڕه‌نگه‌ بگاته‌ ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه‌ نه‌توانین به‌رده‌وام بین له‌حكومه‌ت."

ئەوەش لەکاتێکدایە بەپێی زانیارییەکانى ئێن ئاڕ تى پێشتر یەکێتى پێنج کەسی بۆ پۆستى پارێزگارى کەرکوک دیاریکرد و پارتیشی سەرپشک کرد لە هەڵبژاردنى یەکێکیان.

بەهۆى پۆستى پارێزگارى کەرکوکەوە یەکێتى بەشدارى لە دانیشتنى پەرلەمانى کوردستاندا نەکرد، کە تیایدا نێچیرڤان بارزانى وەک سەرۆکى هەرێم دیاریکرا.