سەردێڕ:

تورکیا سێ ئەندامی داعشى رادەستی فەڕەنسا کردەوە

فۆتۆ: 
2019-06-12

720 جار خوێندراوەتەوە

تورکیا سێ ئەندامی داعش و نۆ منداڵی ئەو ئەندامانەی رادەستی فەڕەنسا کردەوە کە چووبوونە سوریا.

بەپێی ئەو ھەواڵانەی لە راگەیاندنەکانی فەڕەنسا بڵاوبوونەتەوە، تورکیا سێ ئەندامی داعش و نۆ منداڵی ئەو ئەندامانە دواى دەستبەسەرکردنیان رادەستی فەڕەنسایان کردووەتەوە، کە بەمەبەستی بەشداریکردن لە جەنگ چووبوونە وڵاتی سوریا.

بەپێی زانیاریی بەرپرسانی فەڕەنساش، لە مانگی ڕابردووەوە تائێستا نزیکەی ٢٧٧ کەس لە سووریاوە ھاتوونەتەوە فەڕەنسا.

وەزارەتى دەرەوەى فەڕەنساش ئاشکرایکرد، تائێستا ١٢ منداڵی ئەو کەسانەی کە چوونەتە وڵاتی سووریا بۆ شەڕکردن رادەستکراوەتەوە.