سەردێڕ:

یەکەمین تاکسی ئاسمانی کە بە هایدرۆجین کاردەکات بەرهەمهێنرا

فۆتۆ: 
2019-06-12

2983 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای ئەلکای ئەمریکی بۆ تەکنەلۆجیا کە تایبەتە بە گواستنەوەی ئاسمانی ئاماژەی بەوەکردووە لە ئێستادا کاردەکات بۆ بەرهەمهێنانی یەکەمین تاکسی ئاسمانی کە بە هایدرۆجین کاردەکات بەناوی" سکای"، لە کاتێکدا هۆکارەکانی گواستنەوە لە جیهاندا بەرەو جەنجاڵی دەڕۆن رەنگبێت سکای چارەسەر بێت.

لەو پێناوەشدا کۆمپانیاکە هەستاوە بە پێکهێنانی گروپێکی جێبەجێکاری کە لە کەسانی خاوەن ئەزموون و توانای گەشەپێدان لە بواری بەرهەمهێنانی ئاسمانیدا پێکهاتوون، وەکو ئاژانسە تایبەتمەندەکانی ناسا، سایرس، ریسۆن و چەند دامەزراوەیەکی دیکە.

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، تاکسیەکە سێ کۆگای هەیە کە بەرپرسن لە گۆڕینی هایدرۆجین بۆ کارەبا، لە رێگای بەرهەمهێنای کارەباش بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکە کاردەکات، بەوەش پرۆسەکە بە تەواوی دۆستی ژینگەیە.

باسی لەوەشکردووە، سکای پاڵپشت بە شەش بزوێنەر دەتوانێت بۆ ماوەی چوار کاتژمێر و تاوەکو ٤٠٠ میل (٦٤٣ کیلۆمەتر) لە ئاسمان بڕوات و جێگای پێنج کەسی تێدا دەبێتەوە.

بە گوێرەی کۆمپانیای ئەلکای ئەمریکی بۆ تەکنەلۆجیا چاوەڕوانی ئەوە دەکەن لە چارەگی سێیەمی ساڵی ٢٠٢٠دا هێڵی ئاسمانی فیدڕاڵی ئەمریکا مۆڵەتی بەکارهێنانی بەرهەمە نوێیەکەیان دەربکات، کۆمپانیاکەش ئامادەیە لەو کاتەدا سکای بفرۆشێت.

هـ.ع