سەردێڕ:

لەپەرلەمانى عێراق واژۆ بۆ گۆڕینى شێوازى ھەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران کۆدەکرێتەوە

فۆتۆ: 
2019-06-12

1914 جار خوێندراوەتەوە

هاوپەیمانێتى فەتح لە پەرلەمانی عێراق دەستپێکردنی ھەڵمەتێکی واژۆ كۆكردنه‌وه‌ی پەرلەمانتارانی راگەیاند، بەئامانجی گۆڕینی ماددەیەکی دەستوور و ھەڵبژاردنی راستەوخۆی سەرۆکوەزیران لەلایەن خەڵکەوە.

محەمەد دەراجی پەرلەمانتاری ھاوپەیمانێتییەکە لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا لە باڵەخانەی پەرلەمان ڕایگەیاند، هەڵمەتەکە بۆ گۆڕانکاریی کردن لە دەستوور بەتایبەت ماددەی ( ٧٦ ) ە و ماددەکە بگۆڕدرێت بەوەی سەرۆکوەزیران بەشێوەیەکی راستەخۆ لەناو خەڵکەوە ھەڵبژێردرێت و وادەی ٣٠ رۆژی لەبەردەم دیاری دەکرێت بۆ پێکھێنانی حکومەت، بۆ ئەو مەبەستەش واژۆكان کۆکراونەتەوە، بەبێ ئەوەی ژمارەی واژۆكان ئاشکرا بکات.

 وتیشی، گۆڕینی ماددەکە ئامانج لێی کۆتایی ھێنانە بەو ئەزموونەی ماوەی چەند ساڵە لە عێراق ھەیە و سەرۆک وەزیران بە رێککەوتن و دابەشکاریی لایەنەکان دادەنرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە بە پێی ماددەی ٧٦ ی دەستووری عێراق کاندیدی لیستی زۆرینەی پەرلەمان لە رووی ژمارەوە، لەلایەن سەرکۆمارەوە رادەسپێردرێت بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێ لە ماوەی ١٥ رۆژدا، لە رۆژی ھەڵبژاردنی سەرکۆمارەوە.

ئ.ر