سەردێڕ:

ئەو خووانەی هۆکارن بۆ دەرکەوتنی تاڵی سپی لە قژدا

فۆتۆ: 
2019-06-11

18559 جار خوێندراوەتەوە

هەروەک زانراوە لەگەڵ چوونە تەمەن تاڵی سپی لە قژدا دەردەکەوێت، بەڵام زۆر کەس لە تەمەنێکی زوودا قژیان تاڵی سپیی تێدەکەوێت کە هۆکارەکەی بۆ کۆمەڵێک خووی ڕۆژانە دەگەڕێتەوە.

ماڵپەڕی سکای نیوز لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بەو خووە هەڵانە کردووە کە دەبنە هۆی دەرکەوتنی تاڵی سپی لە قژدا لە تەمەنێکی کەمدا، ئەوانیش:

گرنگی نەدان بە خواردنی تەندروست

کەمیی میلانین هۆکاری سەرەکیی دەرکەوتنی تاڵی سپییە لە قژدا لە تەمەنێکی زوودا، ئەو خواردنانە بخورێت دەوڵەمەندن بە ماددەی میلانین، وەکو ماسی سەلەمون و دانەوێڵەکان و گوێزەر و سەوزەوات.

Related image

زۆر بەرکەوتنی قژ بە ماددەی کیمیایی

زۆربەی ئەو ماددە کیمیاییانە لە ماڵدا هەیە، وەک کەرەستەکانی بۆنخۆشکردنی ماڵ و دەرمانی مێروو کوشتن و بۆیەی قژ و شامپۆ و سابوون.

Related image

ماندوێتیی زۆر و فشاری دەروونی

بەگوێرەی پزیشکان، ئەو کەسانەی کە زیاتر خۆیان ماندوو دەکەن و فشاری دەروونیی توندیان هەیە، زیاتر لە کەسانی تر قژیان لە تەمەنی زوودا سپی دەبێت.

Image result for MEN sad HD

گرنگی نەدان بە بنبێخی سەر

پزیشکان ئامۆژگاریی خەڵکی دەکەن بۆ تەندروستیی قژیان گرنگی بە بنبێخی سەر بدرێت، بۆ ئەوەش خواردنی دەوڵەمەند بە ماددەی دژە ئۆکسان بخۆن، وەک سەوزە و میوەی تازە و چای سەوز و ماسی، لەگەڵ دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان.

Image result for Scalp

ئ.ل