سەردێڕ:

هەنگاوەکانی شێدارکردنەوەی جەستە بۆ ئەو کەسانەی ئارەزووی ئاوخواردنەوە ناکەن

فۆتۆ: 
2019-06-11

2045 جار خوێندراوەتەوە

لە وەرزی هاویندا کە جەستە بە شێوەیەکی گشتی دووچاری وشکبوونەوە دەبێتەوە، پێویستە بڕێکی زۆر ئاو بخورێتەوە، بەڵام بۆ ئەو کەسانەی کەسانەی ئارەزووی خواردنەوەی ئاو ناکەن چەند رێگایەک پێشنیاز کراوە بۆ ئەوەی جەستەیان بەشێداری بمێنێتەوە.

زۆر کەس بە شێوەیەکی گشتیی ئارەزووی خواردنەوەی ئاو ناکەن، ئەمەش وادەکات جەستەیان ژەهراوی ببێت، ماڵپەڕی بۆڵد سکای چەند پێشنیارێک دەخاتەڕوو بۆ ئەو کەسانەی ئارەزووی خواردنەوەی ئاو ناکەن.

ماڵپەڕەکە لە بابەتەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، زۆر گرنگە لە هەموو ژەمەکاندا بڕێک میوە و سەوزە بخورێت، بەتایبەت تەماتە و پرتەقاڵ و شوتی، کە بڕێکی زۆر ڤیتامین و ماددە کانزاییەکان و ئاو بۆ جەستە دابیندەکەن.

ئەو کەسانەی ئارەزووی خواردنەوەی ئاو ناکەن دەتوانن لە بەیانیاندا شۆفان لەگەڵ شیردا بخۆن. هەروەها بۆ زیاتر ئارەزووکردنی خواردنەوەی ئاو باشترە میوەی تێکەڵ بکرێت، یاخود لیمۆ و نەعنا.

ئاماژە بەوەش کراوە، خواردنەوەی شەربەتی میوەی سروشتی ٨٥% ئاو بۆ جەستە دابیندەکات و جەستە شێدار دەکاتەوە.

Related image