سەردێڕ:

پارێزگاری هەولێر روونکردنەوە لەسەر وێنەی خۆی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ دەدات

فۆتۆ: 
2019-06-11

31381 جار خوێندراوەتەوە

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر ئاماژە بەوەدەکات، بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی پارێزگار لەگەڵ وەزیری ئاوەدانکردنەوە "به‌داخه‌وه‌ لێكدانه‌وه‌ى نه‌رێنى و دوور له‌ راستى بۆ كراوه‌."

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر لەو روونکردنەوەیەدا باس لەوە دەکات، سه‌باره‌ت به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌یەکی پارێزگارى هه‌ولێر له‌ تۆڕه‌ كۆمەڵایه‌تییه‌كان كه‌ له‌میانه‌ى رێوڕه‌سمى سوێندخواردنى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ هۆڵى سه‌عد عه‌بدوڵا گیراوە،‌ "به‌داخه‌وه‌ لێكدانه‌وه‌ى نه‌رێنى و دوور له‌ راستى بۆ كراوه‌".

باسی لەوەش کردووە، په‌یوه‌ندیی نێوان نه‌وزاد هادى و ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ "په‌یوه‌ندییه‌كى زۆر تایبه‌ت و برایانه‌یه‌ و زۆربه‌ى كاته‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كن و له‌ په‌یوه‌ندیدان."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "په‌یوه‌ندیى ئه‌و دوو به‌ڕێزه‌ش زۆر برایانه ‌و قووڵە و له‌وه‌ گه‌وره‌تره‌ كه‌ هیچ تۆمه‌ت و پلار و قسه‌یەکی نابه‌جێ هه‌ڵبگرێت."

روونکردنەوەکەی پارێزگای هەولێر لەکاتێکدایە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەیەکی نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر لەگەڵ دەرباز کۆسرە رەسوڵ وەزیری ئاوەدانکردنەوە بڵاوکراوەتە، کە تێیدا وا دەردەکەوێت پارێزگاری هەولێر له‌ پشته‌وه سەیری مۆبایلەکەی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ دەکات، ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی‌ به‌كارهێنه‌رانی‌ لێكه‌وته‌وه‌.

هـ.ع