سەردێڕ:

‎ هەولێر.. لەسەر روداوێکی هاتوچۆ شۆفێرێک کوژرا

فۆتۆ: 
2019-06-11

12758 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتال میدیای ئێن ئاڕ تی، هەولێر، هێرش قادر

لەسەر ڕوداوێکی هاتوچۆ و لەسەرێگای موسڵ، شۆفێرێک تەقە لە شۆفێرێکی دیکە دەکات و دەیکوژێت.

پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای ئین ئاڕ تی ڕایگەیاند، بەهۆی پێکدادانی دوو ئوتۆمبێلەوە لە  جۆری کیای سپۆرتاج و کراسلەر، کێشە لە نێوان دوو شۆفێر دروستبووە و لە ئەنجامدا یەکێکیان تەقە لەوی دیکەیان دەکات و دەیکوژێت.

لە کاتی دەقەقاڵە لە نێوانیاندا لەسەر روداوەکە یەکێکیان بە دەمانچە پینج فیشەک دەنێت بە شۆفێرەکەی دیکەوە و دەیکوژێت.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوایی ھەولێر بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، ئەو کەسەی پێنج گولـلەی بەرکەوتبوو، لەبەر سەختی برینەکەیی و خوێنبەربوونێکی زۆر گیانی لەدەستدا.