سەردێڕ:

نەتەوە یەکگرتووەکان لە نۆ دەوڵەتی عەرەبی داوای فەرمانبەری کردووە

فۆتۆ: 
2019-06-11

2355 جار خوێندراوەتەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمیی خۆیەوە دەرگای داوا پێشکەشکردنی کردووەتەوە بۆ دامەزراندنی لاوان و کەسانی شارەزا لە نۆ دەوڵەتی عەرەبیدا.

ئەو دەوڵەتانەش کە نەتەوە یەکگرتووەکان خوازیارە هاوڵاتییان تیایدا داوای دامەزراندن پێشکەش بکەن بریتین لە (بەحرەین، جزور ئەلقەمەر، کوەیت، لیبیا، عومان، قەتەر، سعودیە، سوریا و ئیمارات.)

ژمارەی فەرمانبەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێستادا گەیشتووەتە ٤٠ هەزار کەس، کە لە نەتەوەکانی سەرانسەری جیهان پێکهاتوون.

بودجەی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ساڵی ٢٠١٨-٢٠١٩ نزیکەی پێنج ملیار دۆلار و ٣٩٦ ملیۆن دۆلارە و سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان چەند هەفتەیەک لەمەوبەر ڕایگەیاند، بەهۆی کەمیی بودجەوە بەنیازە خانووەکەی لە مەنهاتنی نیویۆرک بفرۆشێت، بۆئەوەی کاروباری ڕێکخراوەکەی پێ دابین بکات.

ع.م