سەردێڕ:

توركيا بە توندى وەڵامى بڕیارێکى ئەمریکاى دایەوە

فۆتۆ: 
2019-06-11

11576 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى دەرەوەى تورکیا بڕیارێکى ئەمریکاى ڕەتکردەوە لەسەر ڕاگرتنی مەشق و ڕاهێنانی فڕۆکەوانە تورکەکان لەسەر فڕۆکەى "ئێف ٣٥" و بە "هەڕەشەکردنى زۆردارى" ناویبردووە.

لە ڕاگەیەندراوێکیدا هاتووە، سیاسەتى دەرەوەى تورکیا و سیستمى دادوەرى ڕووبەڕووى ناشیرینکردن بوونەتەوە بە زۆردارى کە بڕیارەکەش هیچ بناغەیەکى نییە.

ئاماژە بەوەش کراوە، دەرکردنى بڕیارى لەو شێوەیە هیچ قبوڵکراو نییە و نابێتە هۆى زیادبوونى متمانە لە نێوان تورکیا و ئەمریکا.

پێشتر لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا، ناسراو بە پنتاگۆن، ئاماژەى بەوە کردووە، بەرپرسانى تورکیاى ئاگادارکردووەتەوە کە مەشق و راهێنان بە فڕۆکەوانە تورکەکان لەسەر فڕۆکەی ئێف ٣٥، ڕاگیراوە و دەستپێناکاتەوە تا ئەوکاتەی تورکیا لە کڕینی سیستمی مووشەکیی ئێس ٤٠٠ی رووسی پەشیمان دەبێتەوە، کە بەپێى پلانى ڕوسیا لە تەموزى داهاتوودا سیستمەکە دەگاتە تورکیا.

ئەوە لەکاتێکدایە، پنتاگۆن تا ٣١ی تەموزى داهاتوو مۆڵەتی بە تورکیا داوە، بۆ دەستبەرداربوونی لە کڕینی سیستمە مووشەکییەکەی روسیا، ئەگەرنا سزای دارایی دەخاتە سەرى.

ب.ب