سەردێڕ:

رواندز.. ئافرەتێک بە کوژراوی لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە

فۆتۆ: 
2019-06-11

6530 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی رواندز رایگەیاند، تەرمی ئافرەتێکی تەمەن ٧٥ ساڵ لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە، کە بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکانیان ئەو ئافرەتە کوژراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی رواندز راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ئاگادارکراون لە بوونی تەرمێک لە یەکێک لە گەڕەکەکانی رواندز، دوای گەیشتنی پۆلیس بە شوێنی رووداوەکە، تەرمی ئافرەتێکی تەمەن ٧٥ ساڵیان لەناو ماڵەکەی خۆیدا دۆزیوەتەوە.

باسی لەوەش کردووە، لە لێکۆڵینەوەی سەرەتایی پۆلیسدا دەرکەوتووە کە "ئافرەتەکە کوژراوە و دەموچاوی شێوێنراوە."

ئەوەش خراوەتەڕوو، بۆ زانینی راستی و دروستیی هۆکاری مردنەکەی، تەرمی ئەو ئافرەتە رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، حاڵەتەکانی کوشتن و دیاردەی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت لە هەرێمی کوردستان زیادیکردووە، سەرەڕای دەرکردنی چەندین رێنماییش، تا ئێستا نەتوانراوە حاڵەتەکانی توندوتیژی و کوشتن بنبڕبکرێت.

هـ.ع