سەردێڕ:

بە تۆمەتى گه‌نده‌ڵی دوو سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان دادگایی دەکرێن

فۆتۆ: 
2019-06-11

828 جار خوێندراوەتەوە

وته‌بێژی‌ نوسینگه‌ی‌ نیشتمانی ‌بۆ لێپێچینه‌وه‌ رایگه‌یاند، بەهۆى بوونى هەژمارى ‌بانكیی ‌ساختە و سپیكردنه‌وه‌ی ‌پاره‌، سه‌رۆك وەزیرانی ‌پێشوتری ‌ئه‌و وڵاته‌یان ده‌ستگیرکرد.

نه‌وازش عه‌لی ‌وته‌بێژی‌ نوسینگه‌ی‌ نیشتمانی ‌بۆ لێپێچینه‌وه‌ ئاماژەى بەوەکرد، ده‌سته‌ی ‌لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌نده‌ڵی ‌دوێنێ ١٠ى حوزەیرانى ٢٠١٩ ئاسف عه‌لی ‌زەردارییان ‌دەستگیرکردووە کە لە ساڵانى ٢٠٠٨ تا ٢٠١٣ سەرۆک وەزیرانى پاکستان بووە.

جگە لە سەرۆک وەزیرانى پێشوتر لەسەر هەمان تۆمەت فریال تالبوری‌ خوشكى عەلى زەرداریش له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه‌.

لەبەرامبەردا پارتی ‌گه‌لی ‌پاكستانی‌ بڕیارەکەى بەسیاسیى ناوبرد و رایگەیاند ئەو کارە دەستى حکومەتى تێدایە.

لە لایەکیترەوە وه‌زیری‌ ناوخۆی ‌پاكستان ڕایگەیاند، بڕیارەکە لەلایەن نوسینگه‌ی‌ نیشتمانی‌ بۆ لێپێچینه‌وه‌وه‌ جێبه‌جێكراوه‌و پەیوەندى بە حکومەتەوە نییە.

پێشتر و لە کۆتایى ساڵى ڕابردووشدا بەتۆمەتى بەهەدەرانى سامانى گشتى دادگاى باڵاى پاکستان بڕیارى بەندکردنى حەوت ساڵى بەسەر نەواز شەریف سەرۆک وەزیرانى پێشوى ئەو وڵاتەدا سەپاند کە دواى سێ خول لە ساڵى ٢٠١٨ لە پۆستەکەى دورخرایەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە پێش ئەوەى زەردارى لە ساڵى ٢٠٠٨ دا ببێتە سەرۆک وەزیران بەتۆمەتى کوشتن و گەندەڵى ماوەى ١١ ساڵ زیندانی کرا بەڵام هیچ کام لە  تۆمەتەکانى بەسەردا ساغ نەبوەوە.

ب.ب