سەردێڕ:

سلێمانى.. لە شەش مانگدا ٥٠ هەزار پاسپۆرت دراوە بە هاوڵاتییان

فۆتۆ: 
2019-06-11

1477 جار خوێندراوەتەوە

لێپرسراوى بەشی نوێکردنەوەى پاسپۆرتى سلێمانى ئاشکرایکرد، لە ماوەى شەش مانگى ڕابردوودا ٥٠ هەزار پاسپۆرتیان داوە بە هاوڵاتیان.

زانا عومەر بە ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند، ماوەیەکى زۆرە سیستمى  پڕکردنەوە و چاپکردنى پاسپۆرت لاى خۆیانە و ڕۆژانە تواناى وەرگرتنى ٧٠٠ تا ٧٥٠ مامەڵەى پاسپۆرتیان هەیە و دوو نوسینگەى دەرهێنانى پاسپۆرتیش لە شارى سلێمانى کراوەتەوە .

ئاماژەى بەوەشکرد، ڕۆژانە نزیکەى ٦٠٠ تا ٧٠٠ کەس بۆ وەرگرتنەوەى پاسپۆرت سەردانیان دەکەنەوە.

ڕوونیشیکردەوە، حكومەتی عێراق كارگەی چاپكردنی پاسپۆرت فراوانتر دەكات بۆ ئەم مەبەستەش گرێبەستی لەگەڵ ئەڵمانیا كردووە، بەوەش درەنگ هاتنەوەی پاسپۆرت چارەسەردەبێت.

ئ.ر