سەردێڕ:

سبەی موچەى ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

موچەى مانگی سێ
فۆتۆ: 
2019-06-11

52081 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ، هەولێر ، هێرش قادر 

سبەی موچەى وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، سبەینێ  چوارشەممە تەنها موچەى وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابەشدەکرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر وەزارەتى دارایى هەرێم ڕایگەیاندبوو، تا ئێستا پارەى بەغدا نەهاتووە و هەرکاتێک پارەکە گەیشت موچەى تەواوى وەزارەتەکان دابەشدەکەن.

وەزارەتی دارایی و ئابوری پێش جەژنى ڕەمەزان موچەی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی پەروەردەى دابەشکرد.

ئەم موچەیەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٣ی ٢٠١٩یە و چوارەم موچەیە کە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ٢٠١٩ حکومەتى هەرێم کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و موچەى مانگى ١٢ى ساڵى ڕابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.