سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. بەهۆی دروستبوونى شەڕ لەناو فڕۆکەیەکى عێراقیدا دوو پاکستانی برینداربوون

فۆتۆ: 
2019-06-11

9881 جار خوێندراوەتەوە

بە پێی گرتەیەکی ڤیدیۆ کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەشێک لە میدیاکاندا بڵاوبووەتەوە، دوای ئەوەى شەڕ و دەمەقاڵێ لە ناو یەکێک لە فرۆکەکانی هێڵی ئاسمانی عێراقدا ڕوودەدات چەند هاوڵاتییەکی پاکستانی برینداردەبن و ئەمەش وا دەکات فڕۆکەکە بە ناچاری دووبارە لە فڕۆکەخانەى بەغدا بنیشێتەوە.

لە گرتەکەدا دەردەکەوێت دوو هاوڵاتی پاکستانی برینداربوون و خوێن بە جەستەیانەوەیە و باس لە ڕووداوەکە دەکەن.

هاوکات هێڵی ئاسمانی عێراقیش ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر ڕووداوەکە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، ئەو هاوڵاتییە پاکستانیانە کەشی ئارامی ناو فڕۆکەکەیان تێکداوە و هەوڵی ئاژاوەگێڕیان داوە و  لەلایەن دەستەى فڕۆکەکەشەوە ڕێگەیان لێگیراوە و دواتر دەمەقاڵێ و شەڕ ڕوویداوە.

ئەوەشی تێداهاتووە، بەوهۆیەوە فڕۆکەکە بە پێی یاسای سەلامەتی ئاسمانی و بە ناچاری گەڕاوەتەوە بۆ فرۆکەخانەى بەغدا و دوای چارەسەرکردنی کێشەکە دووبارە گەشتەکەى ئەنجامداوە و بە سەلامەتی گەیشتووەتە کەراتشی لە پاکستان.