سەردێڕ:

پۆلیسی سلێمانى: تەقە لە مەکۆى سەرەكى بزوتنەوەى گۆڕان نەکراوە

پاسەوانێک کوژرا
فۆتۆ: 
2019-06-11

8299 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی سلێمانى لەسەر تەقەکردن لە مەکۆى بزوتنەوەى گۆڕان ڕوونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "بەهیچ جۆرێك تەقە لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان نەكراوە و تەنها كێشەكە لەنێوان کۆمەڵێک چەكدار و سكیورتی نەخۆشخانەى ئەنوەر شێخە بووە".

دەقى ڕوونکردنەوەکە

ڕونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە

شەوی ڕابردوو كاتژمێر  1 و 30 خولەكی شەو گرژی و ئاڵۆزی دەكەوێتە نێوان كۆمەڵێك چەكدار و پاسەوان (سكیورتی ) نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە ، كە چەكدارەكان ویستویانە بەزۆر بچنە ناو نەخۆشخانەكەوە و چەكدارەكان هێرشیان كردۆتە سەر سكیورتیەكان و تەقە دروست بووە لە بەردەم نەخۆشخانەكە و دور لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان ، بەهۆیەوە هاوڵاتی ( ڕ ، ف ) برینداربووەو دەستبەجێ‌ هێزەكانی پۆلیس گەیشتونەتە شوێنی ڕوداوەكەو بریندارەكەیان بۆ نەخۆشخانە گواستۆتەوە بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لە دەستداوە .

بە پێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانی پۆلیس دەركەوتووە كە بەهیچ جۆرێك تەقە لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان نەكراوە و تەنها كێشەكە لەنێوان چەكدارەكان و سكیورتی نەخۆشخانەكەدا بووە .

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن ،لەداهاتوشدا تەواوی ڕێكارەیاساییەكان بۆ هاوڵاتیان دەخەینە ڕوو .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان