سەردێڕ:

حەج و عەمرەى هەرێم حاجییانى ئەمساڵ ئاگاداردەکاتەوە

بۆ رادەستکردنی پاسپۆرتەکانیان
فۆتۆ: 
2019-06-11

3907 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەى هەرێمى کوردستان لە ئاگادارییەکدا داواى لەو هاوڵاتییانەى کردەوە کە ناویان بۆ گەشتی حەجی ئەمساڵ دەرچووە، پاسپۆرتەکانیان ڕادەست بکەن.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، ئەوانەى لەبەر هەر هۆکارێک پاسپۆرتەکانیان رادەستی بەڕێوەبەرایەتی حەجی پارێزگاکانیان نەکردووە، بە زووترین کات بۆ ئەم مەبەستە سەردانی ئەو بەڕێوەبەرایەتیانە بکەن و دواین وادەش بۆ رادەستکردنی پاسپۆرتەکان رۆژی ١٦ى ئەم مانگەیە.

ڕوونیشیکردوەتەوە، هەر کەسێک لەو وادەیە دوابکەوێت مافی گەشتکردن لەدەستدەدات و خۆی بەرپرسیارە.

ئەوەش لەکاتێکدایە ساڵانە بەشێک لە هاوڵاتییانى هەرێم بە مەبەستى بەجێگەیاندنى فەیزەى حەج لە هەردوو فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر و سلێمانییەوە ڕوو لە وڵاتى سعودیە دەکەن.

ئ.ر