سەردێڕ:

دەسپاکی کەرکوک: لە ٦٢% ى پڕۆژەکان گەندەڵیی تێیاندا دەکرێت

بەشێکى پڕۆژەکان نادیارن
فۆتۆ: 
2019-06-11

958 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکى لیژنەى دەسپاکى لە ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک ڕایگەیاند،لە٦٢% ى پڕۆژەکان گەندەڵیی  تێیاندا دەکرێت.

نەجات حسێن کە هاوکات ئەندامى ئەنجومەنە لە لیستى بەرەى تورکمانى لە کۆنفراسێکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، لە کەرکوک ١٦٨ پڕۆژەى پترۆدۆلار هەیە کە ٥٧ یان بە ڕاستەوخۆ جێبەجێدەکرێن بێ گەڕانەوە و پرسکردن بە ئەنجومەن.

ڕوونیشیکردەوە، لە نێو ٤٨٣ پڕۆژەى پەرەپێدانى هەرێمەکانیش کە جێبەجێدەکرێن، ٢٩٦ یان بە ڕاستەوخۆ دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە کە دەکاتە لە سەدا ٦٢ پڕۆژەکان.

ئاماژەى بەوەشکردووە، لەلایەن لیژنەى دارایى و پڕۆژەکانەوە لە پەرلەمانى عێراق ١٢٧ پڕۆژەى پارێزگاکە تێبینیى لەسەرە لە کۆى ٦٠٠ پڕۆژە وبەشێکیش لە پڕۆژەکان وەهمیە ونادیارن.

ب.ب