سەردێڕ:

تامی ناخۆشی ناودەم چی لە بارەی تەندروستییتەوە دەڵێت؟

فۆتۆ: 
2019-06-11

8684 جار خوێندراوەتەوە

هەبوونی تامی ناخۆش لەناو دەمدا، تاڵی بێت، ترشی، کانزایی یان شیرین، هۆکار و سەرچاوەی خۆی هەیە و واباشە پشکنینی بۆ بکرێت، چونکە لە هەندێک حاڵەتدا ئەگەری هەیە مەترسیی بۆ تەندروستیی مرۆڤ دروست بکات.

لە بابەتێکی تەندروستییدا ماڵپەڕی برایتساید ئاماژەی بە چەند جۆرێکی بۆنی ناخۆشی ناودەمی کردووە و هۆکارەکانیانی خستووەتەڕوو، لەوانە:

هەوکردنی لەوزەتێنەکان:

9 Things a Bad Taste in Your Mouth Is Trying to Tell You

کاریگەری هەیە لەسەر ناودەم و دروستکردنی خاڵی سپی لەناو قورگ و سەر زمان. ئەم هەوکردنە بەهۆی بەکتریایەکەوە دروست دەبێت کە پێی دەوترێت (کاندیدا ئەلبیکانس)، کە بەشێوەیەکی سروشتی لەناو دەمدا دەژی و لەلایەن سیستمی بەرگری لەشەوە کۆنترۆل دەکرێت. بەڵام ئەگەر سیستمی بەرگری لاوازبوو ئەم بەکتریایە بەخێرایی دەبێتەهۆی دروست بونی هەوکردن جگە لە دروست بونی خالی سپی لەناو دەمدا نیشانەیەکی تر ئەوەیە هەست بە تامێکی سەیر دەکەیت لەناو دەمدا.

لەوانەیە ئاماژە بێت بۆ دووگیانبوون:

9 Things a Bad Taste in Your Mouth Is Trying to Tell You

جگە لە دڵ تێکەڵهاتن و ماندوویی، زۆربەی هەرەزۆری ئافرەتانی سکپڕ هەست بە تامی کانزایی دەکەن لەناودەمیان دا، ئەمەش بەهۆی گۆڕانی هۆرمۆنی لەشەوە دروست دەبێت، هۆرمۆنەکان کاریگەرییان لەسەر هەستی بۆنکردن و تامکردن هەیە، دەبنە هۆکار بۆئەوەی ڕقت لە باشترین بۆن بێت کە پێشتر ئارەزووت کردوە یاخود دروست بونی ئازار بەخواردنی هەندێک جۆری سەوزە. کە ئەمەش دوای سێیەم مانگی سکپڕیەکە ئاسایی دەبێتەوە و نامێنێت.

پێویستت بە کانزای "زینک" هەیە:

9 Things a Bad Taste in Your Mouth Is Trying to Tell You

ئەگەر لەخواردنەکان دا بڕێکی کەم زینک هەبێت لەشت ناتوانێ بەتەواوی بڕی پێویست وەربگرێ،ئەمەش تامێکی ناخۆش لەناو دەمدا دروست دەکات. بەهۆی ئەوەی زینک ئاستی گەستین بەرز دەکاتەوە کە جۆرێکە لە  پرۆتین کۆنترۆڵی تامکردن دەکات.

بەهۆی ئەنفلۆنزا یاخود سەرماوە:

9 Things a Bad Taste in Your Mouth Is Trying to Tell You

تامی تاڵ لەسەر زمان لەگەل ئەنفلۆنزا یاخود سەرمابون دا، نیگەران مەبە ئاساییە. هەردوکیان هۆکارن تاکو بەرگری لەش لە ئامادەباشیدا بێت و بجەنگێت دژی بەکتریاکان و لەهەمان کاتدا پرۆتین دروست بکات. لەم کاتەشدا هەست بە تامێکی تاڵ دەکرێت لەناو دەمدا.

لەوانەیە ئاماژە بێت بۆ نەخۆشیی شەکرە:

9 Things a Bad Taste in Your Mouth Is Trying to Tell You

ئەگەر لەش کێشەی لەگەل رێکخستنی ڕێژەی شەکر هەبێت لە خوێندا ئەوە تامێکی شیرینی سەیر لە دەمدا دروست دەبێت، لێکۆڵینەوەکان وەڵامی ئەمە دەدەنەوە کە ئەو تامە شیرینە دروست دەبێت لە دەمدا کاتێک توشی شەکرە دەبیت، هۆکارێکی تری نەخۆشی شەکرە ڕێژەی زینک کەم دەکاتەوە لە خوێندا و وا دەکەن هەست بە تامێکی شیرینی مەیلەوتاڵ بکرێت لە دەمدا.

لەوانەیە بەهۆی خواردنی گوێزی سنەوبەرەوە بێت:

Image result for pine nuts

بەپێی لێکۆڵینەوەکان هەندێ کەس دوای چەند ڕۆژێک لە خواردنی ئەم چەرەسە هەست بەتامێکی تاڵ دەکەن لەسەر زمانیان، ئەمەش دوای دوو رؤژ تاکو دوو هەفتە کۆتایی یەت. هەندێکجار تامی تاڵییەکە زیاتر دەبێت لەگەل ژەمە خواردنەکان و خواردنەوەکان دا. بەڵام جێگەی نیگەرانی نیە چونکە هیچ کاریگەرێکی نەرێنی نیە.

بەرزیی ئاستی فشاری دەروونی:

9 Things a Bad Taste in Your Mouth Is Trying to Tell You

بێزاری و بێتاقەتی دەبێتە هۆی زیرۆستۆمیا یاخود دەم وشک بون کە ئەمەش کاریگەری لەسەر لیکی ناودەم دەبێت بەتایبەتی کاتی نانخواردن و جەنگان دژی بەکتریاکان، بۆیە ئەگەر بڕێکی پێویست لە لیک لەناو دەمدا دروست نەبێت جگەلە وشکبونی دەم ، تامێکی سەیریش دروست دەکات.

لەوانەیە بەهۆی خواردنی ئەو دەرمانانەوە بێت کە دەیانخۆیت:

9 Things a Bad Taste in Your Mouth Is Trying to Tell You

ئەگر تۆ جۆرێکی تایبەت بە چارەسەر بەکاردەهێنیت لەوانەیە بەهۆیەوە هەست بە تامی تاڵی یا سوێری تەنانەت تامی کانزاکان لەناو دەمدا بکەیت. باوترین دەرمانەکانیش دژە هەوکردنەکان، ئەنتی بایۆتیکەکان و هەندێک لە مەڵتی ڤیتامینەکان. هەندێکجاریش دەبنە هۆی هەستیارێتی.

پێویستە گرنگی زیاتر بە پاکوتەمیزی ناودەم بدەیت:

9 Things a Bad Taste in Your Mouth Is Trying to Tell You

 دەم ماڵی زۆر جۆر لە بەکتریایە، باش و خراپەکان، ئەگەر پاک و خاوێنی و تەندروستی ناودەم بەشێوەیەکی باش نەپارێزی بە شتنی دەم و دان و بەکارهێنانی پەتی ددان، ئەوا تۆ ڕێگە بە بەکتریاکان دەدەیت زیاتر و زیاتر گەشەبکەن. کە تامێکی گوماناوی دروست دەکەن لە دەمدا سەرەڕای کێشەی ددانەکانیش بۆیە واباشترە شەش مانگ جارێک سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت.