سەردێڕ:

کارمەندانی پەروەردەى سەیدسادق مانیان لەکارەکانیان گرت

فۆتۆ: 
2019-06-11

1830 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، سەید سادق، عومەر فەتاح

بەهۆی زیادکردنی کاتی دەوام لەلایەن حکومەتى هەرێمەوە، سەرجەم کارمەندانی پەروەردەى سەیدسادق مانیان لەکارەکانیان گرت.

پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى ڕایگەیاند، سەرجەم فەرمانبەرانی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی سەیدسادق زیاتر لەکاتژمیرێکە مانگرتنیان لەکارەکانیان راگەیاندوە، بەھۆی زیادکردنی کاتەکانی دەوامەوە.

فەرمانبەران دەڵێن "زیادکردنی دەوام لەکاتێکدایە ھێشتا موچەی چەند مانگێکمان لای حکومەتە و پاشەکەوتەکەشمان نەدراوەتەوە".

پێشتریش بەڕێوەبەرایەتى چاپەمەنییەکانى سلێمانى لە گردبونەوەیەکیاندا ڕایانگەیاند، ماوەى سێ مانگە هیچ جۆرە پاداشتێکیان وەرنەگرتووە و کاتى دەوامیشیان بۆ کاتژمێر ٢:٣٠ خولەکى دواى نیوەڕۆ درێژکراوەتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە دوای لابردنی پاشەکەوتی موچەوە حکومەت ڕایگەیاند، دەبێت فەرمانبەران دەوامی تەواو بکەن و ئەمەش ناڕەزایی فەرمانبەرانی لێکەوتوەتەوە.

ب.ب