سەردێڕ:

کەرکوک.. بۆرییەکی نەوت گڕیگرت

فۆتۆ: 
2019-06-11

1302 جار خوێندراوەتەوە

بۆرییەکی نەوت لەسەر ڕێگای سەرەکی نێوان کەرکوک ـ سلێمانی گڕیگرت.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، لە کاتی ڕووماڵی ڕووداوەکە و گڕگرتنى بۆرییەکە هێزە  ئەمنییەکان ڕێگەیان نەداوە  تیمی ئێن ئاڕ تی لە نزیکەوە وێنە بگرێت.

وتیشی ، ئاگرەکە لە ئێستادا  بەردەوامە و هێزەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کوژاندنەوى ئاگرەکەن.

ڕاشیگەیاند، تا ئێستا وردەکاری هۆکاری ڕووداوەکە ئاشکرانەکراوە و هێزەکانی پۆلیسیش زانیارییان لەو بارەیەوە ئاشکرا نەکردووە.