سەردێڕ:

​​بنیامین نەتانیاھۆ: ئێران نزیکە لە بەدەستھێنانی بۆمبی ئەتۆمی

فۆتۆ: 
2019-06-11

1276 جار خوێندراوەتەوە

بنیامین نەتانیاھۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئێران لە ئێستادا لە ھەر کاتێکی تر نزیکترە لە بەدەستھێنانی بۆمبی ئەتۆمی.

بەگوێرەی ھەواڵێکی دەزگای فەرمی پەخشی ئیسرائیلی، نەتانیاھۆ رایگەیاندووە، وەزیری دەرەوەی ئێران، جارێکی تر درۆ دەکات، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ وتەیەکى جەواد زەریف لەمیانى کۆبونەوەى لەگەڵ هاوتا ئەڵمانیەکەى کە ئاماژەى بەوەکردبوو، ئیسرائیل هەڕەشەى وێرانکردنى ئێران دەکات.

نەتانیاھۆ ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەوە تارانە رۆژ لە دوای رۆژ ھەڕەشەی لەناوبردنی دەوڵەتی ئیسرائیل دەکات و لە ھەموو کاتێکیش نزیکترە لە بەدەستھێنانی بۆمبی ناوەکی، بەوتەى نەتانیاهۆ ئێران ھەوڵەکانی خۆشی بۆ پەلەکردن لە بەرنامە ناوەکییەکەی چڕتر کردووەتەوە.

نەتانیاھۆ جەختیکردوەتەوە، ئیسرائیل رێگە نادات تاران بەھیچ شێوەیەک پەرە بە بەرنامەی چەکی ناوەکی بدات.