سەردێڕ:

​خەلیل سەرکانى: نەدەبوو یەکێتى پەنای ببردایە بەر توندوتیژى

تەقە لە مەکۆى سەرەکى گۆڕان کرا و پاسەوانێک کوژرا
فۆتۆ: 
2019-06-11

16321 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، سلێمانى، ژاڵە محەمەد

ئەندامێکى جڤاتى نیشتمانى بزوتنەوەى گۆڕان لەسەر ڕووداوى تەقەکردنەکەى شەوى ڕابردووى گردى زەرگەتە ڕایگەیاند،"نەدەبوو یەکێتى پەنای ببردایە بەر هەڕەشە و توندوتیژى."

خەلیل سەرکانى لە لێدوانێکدا بۆ دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ئاماژەى بەوەشکرد، "ئاشکرایە کێ تەقەکانى کردووە، بەڵام هێشتا زووە و دەبێ پۆلیس لێکۆڵینەوەکانى تەواو بکات، داواشی لە هێزە  ئەمنییەکان کرد بەرپرسانە مامەڵە بکەن."

سەبارەت بەهۆکارى تەقەکردنەکەش ڕوونیکردەوە، ڕووداوەکە ڕەنگە بەهۆى بڵاوکردنەوەى ڕاپۆرتێک بووبێت لە کەناڵەکەیان کە باسی لەوەکردووە، " پارتى لە مەراسیمەکەى دوێنێی سوێندخواردنى سەرۆکى هەرێمدا ڕێگەی نەداوە بە بەشداریکردنى ئەو کەسانەى کە گوایە پەیوەندییان بە ١٦ى ئۆکتۆبەرەوە هەبووە،"

شەوى ڕابردوو سەرچاوەیەک لە بزوتنەوەی گۆڕان بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە لایەن چەند چەکدارێکەوە تەقە لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی کراوە و بەو هۆیەشەوە یەکێک لە پاسەوانەکانى مەکۆکە کوژرا.

ئ.ر