سەردێڕ:

ئەمڕۆ پەرلەمان بۆ ڕاسپاردنی سەرۆکى حکومەت کۆدەبێتەوە

کابینەی نۆیەمی حکومەتى هەرێم
فۆتۆ: 
2019-06-11

730 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە پەرلەمانی کوردستان بۆ ڕاسپاردنی سەرۆکى حکومەت بۆ پێکهێنانی کابینەکەی کۆدەبێتەوە.

دوێنێ دانیشتنى پەرلەمانی کوردستان لەدوای سوێندخواردنی سەرۆکى هەرێم بە کراوەیی بۆ ئەمڕۆ سێشەممە هەڵگیرا.

ڤالا فەرید سەرۆکى پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، سێشەممە لە بینای پەرلەمانی کوردستان درێژە بە دانیشتنەکە دەدەن.

بە پێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەش دەبێت ئەمڕۆ  مەسرور بارزانی  کاندید بۆ سەرۆکى  حکومەتى هەرێم ڕاپسپێردێت بۆ پێکهنێنانی کابینەکەی.

لە ڕێوڕەسم و دانیشتنى دوێنێی پەرلەماندا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی  هەرێم لە دانیشتنی پەرلەمان و بە ئامادەی دەیان کەسایەتی سیاسی دەرەوە و ناوخۆ وەک سەرۆکى هەرێم سوێندی یاسایی خوارد.