سەردێڕ:

تەقە لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان کرا و کەسێک کوژرا

لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی
فۆتۆ: 
2019-06-11

34292 جار خوێندراوەتەوە

 ئەمشەو تەقە لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان کرا لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی و بەپێی زانیارییەکان لە رووداوەکەدا یەکێک لە پاسەوانەکانی مەکۆکە کوژراوە.

سەرچاوەیەک لە بزوتنەوەی گۆڕان بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە لایەن چەند چەکدارێکەوە تەقە لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی کراوە و دەستبەجێ لەلایەن پاسەوانەکانی مەکۆی سەرەکی گۆڕانەوە وەڵامدراونەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لە رووداوەکەدا یەکێک لە پاسەوانەکانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان کوژراوە و لە ئێستادا پۆلیس لە گردی زەرگەتە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.

هاوکات سەرچاوەکەی ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەکرد، پێشتر هەڕەشەیان لێکراوە و بەو هۆیەوە هێزێکی زۆر لە نزیک گردەکە جێگیربوون.

پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تیش ئاماژەى بەوەکرد، بە وتەى پۆلیسی سلێمانی ئەگەرى دەستگیرکردن و دۆزینەوەى تەقەکەرەکان هەیە و  بۆ ئەو مەبەستەش بەڕێوەبەرى گشتى پۆلیسى سلێمانى خۆى تەدەخولى لە دۆسیەکە کردووە و لەئێستادا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکرێت.