سەردێڕ:

بەم گیراوەیە دەتوانی لە ماوەی چەند خولەکێکدا ژانەسەر نەهێڵیت

فۆتۆ: 
2019-06-11

14288 جار خوێندراوەتەوە

دروستبوونی ئازاری سەر بەهۆی فشاری دەروونی و زۆریی کارکردن و سەرمابوون و هەندێک هۆکاری ترەوە دروستدەبێت، زۆرکات بۆ نەمانی ئازارەکە پەنا دەبرێتە بەر خواردنی دەرمانی ئازارشکێن، کە زۆرکات کاریگەریی لاوەکیی خراپی دەبێت.

پزیشکی بەناوبانگی ئەمەریکی دەیڤد وۆڵف ئاماژەی بە ڕێگەیەکی نوێ کردووە بۆ نەمانی ئازاری سەر.

بەپێی بیرۆکەکەش دەتوانرێت سوود لە خوێی زبر و ئاوی لیمۆ وەربگیرێت و گیراوەیەکی پێ دروستبکرێت، یارمەتیدەر دەبێت بۆ نەمانی ژانەسەر بە یەکجاری.

ئەو پزیشکە چۆنێتیی بەکارهێنانەکەی ئاشکراکردووە و ئاماژەی بەوە کردووە، دوو کەوچکی چێشت لە ئاوی لیمۆ لەگەڵ نیو کەوچکی بچووک خوێ تێکەڵ بە ٢٥٠ گرام ئاو بکرێت لەگەڵ نیو کەوچک هەنگوین.

بەگوێرەی پزیشکەکە، دەبێت لەکاتی هەستکردن و دەرکەوتنی نیشانەکانی ئازاری سەر، ئەو گیراوەیە دروستبکرێت و بخورێتەوە، لە ماوەی چەند خولەکێکدا ئازارەکە نامێنێت.

پزیشکەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو کەسانەی گرفتی گەدە و گورچیلە و بەرزە پەستانی خوێنیان هەیە، لەو جۆرە خواردنەوە خۆیان بەدووربگرن.