سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. شۆفێران بۆ دۆزینەوەی شوێنی کامێراکانی هاتوچۆ چەند ڕێگایەک بەکاردەهێنن

فۆتۆ: 
2019-06-11

4184 جار خوێندراوەتەوە

شۆفێران چەند رێگایەکیان دۆزیوەتەوە بۆ دەربازبوون لە  کامێراکانى هاتوچۆ، بەشێکیان گروپ چاتى تایبەتیان لە نێوان خۆیاندا دروستکردووە و هەندێکیشیان ڕاداریش بەکاردەهێنن، لە بەرامبەریشدا هاتوچۆ ڕێوشوێنى خۆى هەیە.

بەشێک لە شۆفێران ھەبوونی کامێراکان بە پێویست دەزانن بۆ کەمکردنەوەی خێرایی و بەشێکیشیان نیگەرانن کامێراکان لە شوێنی شاراوە دادەنرێن و لە رێگەیانەوە حکومەت داھات پەیدا دەکات.

فەرەیدون عومەر بەڕێوەبەری ھاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد، بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ ھەر کەسێک لەناو ئۆتۆمبێلەکەی راداری ئاشکراکردنی کامێراکانی چاودێری بەکاربھێنێت دەست بەسەر ئامێرەکەدا دەگیرێت و ٥٠٠ ھەزار دیناریش غەرامە دەکرێت.

لە رابردوودا بەڕێوەبەرایەتییەکانی ھاتوچۆ لە رێگەی کامێرا جوڵاو و جێگیرەکانەوە چاودێریی خێرایی شۆفێرانیان کردووە و ئێستا بە تەنیا کامێرا گەڕۆکەکان هەن، پێشتر ڕەخنەى ئەوە گیراوە داهاتى کامێراکان بۆ چاککردنى ڕێگاوبانەکان خەرج نەکراوە.

هـ.ع