سەردێڕ:

وێنە.. ئەو خواردنانەی کە چەوری دەسوتێنن

فۆتۆ: 
2019-06-10

8069 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕانی بواری خۆراك پێیان وایە کە ژمارەیەك ماددەی سروشتی هەن کە یارمەتیدەرن لە باشترکردنی کردارە فسیۆلۆژییەکان کە دەبنە هۆی لەناوبردنی چەورییە زیادەکان.

پسپۆڕان گرنگترین ئەو ماددە خۆراکیانەیان دیاریکرد کە پێکهاتون لە بادەم، بەرهەمە شیرەمەنییەکان، چای سەوز، بیبەری توون و ماسییە چەورەکان، کە ئەمانە رۆڵێکی گرنگیان هەیە بۆ کەمکردنەوەی کێش، هەروەها رێگە لە کەڵەکەبوونی چەوری دەگرن و یارمەتیدەرن بۆ پارێزگاریکردن لە کێشی سروشتی.

بادەم- دەوڵەمەندە بە چەورییە تێرەکان کە یارمەتیدەرە لە تواندنەوەی چەورییە كەڵەکەبووەکان لەجەستەدا و کرداری زیندەپاڵ باشتر دەکات.

Image result for ‫اللوز‬‎

بەرهەمە شیرەمەنییەکان یارمەتی جەستە دەدات باشتر ماددە بەسوودەکان بمژێت، ئەمەش گرنگە بۆ خێراکردنی کرداری زیندەپاڵ.

Image result for ‫مشتقات الألبان‬‎

چای سەوز بەهۆی ئەوەی کافایینی چالاکی تێدایە یارمەتیدەرە لە خێراکردنی سووتاندنی چەوری.

Image result for ‫الشاي الأخضر‬‎

بیبەری توون ماددەی سوتێنەری چەوری تێدایە کە کاریگەری ئەرێنیان لەسەر دەمارەکان دەبێت  و رێگە لە کەڵەکەبوونی چەوری دەگرن.

Image result for ‫الفلفل الحار‬‎

ماسییە چەورەکان وەك تونە و سەلەمون و سەردین بەهۆی دەوڵەمەندیان بە ئۆمێگا-3 یارمەتیدەرن لە سوتاندنی چەوری کەڵەکەبوو.

Image result for ‫الأسماك الدهنية‬‎