سەردێڕ:

ئەو خواردنەوانەی پێویستە لە بەیانیاندا بخورێنەوە

فۆتۆ: 
2019-06-10

7008 جار خوێندراوەتەوە

کاتێک بۆ ماوەی چەند کاتژمێریک دەخەوین جەستە شێداری لەدەست دەدات، پێویستە لە بەیانیاندا گرنگی بدرێت بە خواردنەوەی  چەند جۆرێکی خواردنەوە.

ماڵپەڕی "healthline" ئاماژەی بە چەند خواردنەوەیەک داوە کە پێویستە لە بەیانیاندا بخورێتەوە.

زۆر گرنگە لە سەرەتادا دوو کوپ ئاو بخورێتەوە، باشترە لەگەڵ ئاوەکەدا چەند ڤیتامینێک زیاد بکرێت وەک لیمۆ و خەیار یاخود جۆرێکی میوە.

خواردنەوەی ئاوی گوێزی هیندی جەستە شێداردەکاتەوە و ماددە گرنگ و پێویستەکان لە سەرەتای ڕۆژەکەوە بە جەستە دەبەخشێت.

ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشیان دابەزێنن خواردنەوەی چای سەوز لە بەیانیاندا جگە لە دابەزاندنی کێش سیستمی بەرگری جەستە چالاک دەکات.

خواردنەوەی شەربەتی سەوزە لە بەیانیاندا سوودێکی زۆری هەیە و ڤیتامین و ئاسن بۆ جەستە دابین دەکات، بە تایبەت شەربەتی سپێناخ.

Image result for drinks in morning