سەردێڕ:

ئەمریکا.. هاوڵاتییەکی کورد دوای زیاتر لە ١٣ ساڵ لە زیندان ئازادکرا

فۆتۆ: 
2019-06-10

14964 جار خوێندراوەتەوە

دەسەڵاتدارانی ئەمریکا رۆژی یەکشەممە بڕیاریاندا بە ناردنەوەی یاسین عارفی بە ڕەچەڵەک کورد بۆ عێراق، لەکاتێکدا بە تۆمەتی هاوکاریکردنی گروپە تیرۆریستییەکانی پەیوەست بە رووداوەکانی ١١ی سێپتەمبەر زیندانی کرابوو.

یاسین عارف دوای زیندانیکردنی بۆ ماوەی ١٣ ساڵ و شەش مانگ لە زیندانی فیدراڵیی ئەمریکا بۆ عێراق گەڕاوەتەوە، جگە لەوەش بۆ ماوەی هەشت مانگ لە بنکەی تایبەتی پەنسلڤانیا بۆ کۆچبەران زیندانی کراوە.

سەڵاح  کوڕی یاسین عارف باسی لەوە کردووە، ئەو لەلایەن باوکییەوە پەیوەندیی پێوە کراوە و دوای ئەوەی فەرمانبەرانی گومرگ ئاگادری باوکیان کردووەتەوە کە هەموو پێداویستییەکانی کۆبکاتەوە.

باسی لەوەش کردووە، هیوادارە باوکی بگات بە ئازادیی تەواو دوای ئەوەی دەگەڕێتەوە بۆ وڵاتی دایک.

پێشتر یاسین عارف پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی ئەلبانی بووە، بەڵام ساڵی ٢٠٠٦ بە تۆمەتی هاوکاریکردنی گروپە تیرۆریستییەکان دەستگیرکرا و ماوەی زیاتر لە ١٣ ساڵ لە زینداندا بووە.

شەمشاد ئەحمەد سەرۆکی ئەنجومەنی ئاشتی باسی لەوە کردووە، لەسەر یاسین پێویستە ژیانێکی نوێ لە وڵاتەکەی دەستپێبکات، بەتایبەت دوای ئەوەی بەهۆی زیندانیکردنی و رووبەڕووکردنەوەی تۆمەتێک لە ئەمریکا زیندانی کرا و، ئەو ماوەیەش گۆڕانکاری بەسەر ژیانیدا هاتووە.

هـ.ع