سەردێڕ:

وادەی سەردانی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق ئاشکرا کرا

فۆتۆ: 
2019-06-10

2857 جار خوێندراوەتەوە

پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان ئاشکرایکرد، خواستی ئەوەی هەیە ساڵی داهاتوو سەردانی عێراق بکات، وەک یەکەم سەردانی پاپا بۆ ئەو وڵاتە.

پاپا فرانسیس لە وتەیەکدا لەبەردەم نوێنەرانی کۆمەڵە و گروپە خێرخوازییەکان، کە هاوکاریی مەسیحییەکان دەکەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕایگەیاند، "بیرۆکەیەکی بەهێزم هەیە کاتێک بیر لە عێراق دەکەمەوە، ئامادەییم هەیە ساڵی داهاتوو سەردانی ئەو وڵاتە بکەم."

ئەو لێدوانەی پاپای ڤاتیکان لەکاتێکدایە، پێشتر یوحەنا پۆڵسی دووەم ساڵی ٢٠٠٠ ویستوویەتی سەردانی عێراق بکات و، بە دیاریکراوییش سەردانی شاری ئوری مێژوویی بکات، کە بە شوێنی لەدایکبوونی پێغەمبەر ئیبراهیم دادەنرێت، بڕیاریش بوو ئەوکات پاپای ڤاتیکان جگە لە عێراق سەردانی هەریەکە لە میسر و ئیسرائیل بکات، بەلام گفتوگۆکان لەوکاتەدا لەگەڵ حکومەتی ئەوکاتەی عێراق شکستیهێنا و نەیتوانی سەردانەکەی بۆ عێراق ئەنجامبدات.

ع.م