سەردێڕ:

گرانترین گرێبەستی هاوسەرگیریی لە عێراق تۆمارکرا

فۆتۆ: 
2019-06-10

20367 جار خوێندراوەتەوە

دادگای باری کەسێتیی بەغدا گرێبەستێکی هاوسەرگیریی ژن و پیاوێکی دامەزراندووە لەسەر بڕی سێ ملیار دیناری عێراقی حازر و بڕێکێش بە قەرز.

بەگوێرەی گرێبەستێکی هاوسەرگیری، کە ئەمڕۆ لە سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدا و لە دادگای باری کەسێتیی کەرخ تۆمارکراوە، ئاماژە بەوە کراوە، هەریەکە لە فەرحان سەوادی غەراوی و نەدا محەمەد لەتیف ئامادەی بەردەم دادگا بوون، دوای دڵنیابوونەوە لە ناسنامەکانیان و پشکنینی تایبەتی پزیشکی، گرێبەستی هاوسەرگیرییەکە لەسەر بڕی سێ ملیار دیناری عێراقیی حازر و، بڕی ٥ ملیار دیناری قەرز کە لە گەردنی هاوسەری ژنەکە دەبێت جێگیرکرا.

وەک لە بەڵگەنامەی گرێبەستی هاوسەرگیرییەکەدا هاتووە، پیاوەکە بەڵێنی داوە بە بەخێوکردنی دوو کوڕی ئافرەتەکە، کە لە هاوسەرێکی دیکەیەتی و بە پێچەوانەوە بەرپرسیار دەبێت لەبەردەم یاسادا.

ع.م