سەردێڕ:

چیرۆکی ٢٢ وێنەی کاریگەر لە ژیانی رۆژانەی مرۆڤدا

فۆتۆ: 
2019-06-10

18178 جار خوێندراوەتەوە

لە ژیانی مرۆڤدا چەندین ساتی سەرنجڕاکێش و هەستبزوێن هەن، کاتێک ئەو چیرۆکانە لە شێوەی ڤیدیۆ یان وێنە دەردەکەون و نیشاندەدرێن بە تەواوی هەستی مرۆڤ دەوروژێنن.

زۆربەمان ئامادەین بۆ حاڵەتێکی لەناکاو و ناخۆش، بەڵام ڕۆژێک دەبینی کاشێرێک بڕیاردەدات و پەنجەکانی کچێک بۆیە دەکات کە تووشی شەلەل دەماخ بووە، یاخود موزیسیانێک یارمەتی کەسانی بێ پارە و ماڵ دەدات، ئەمانە و چەندین دیمەنی تر وا لە مرۆڤ دەکەن کە زیاتر ئومێدی بە ژیان و کەسانی دەوروبەری هەبێت.

ماڵپەڕی برایت ساید لە بابەتێکدا چیرۆکی ٢٢ وێنەی سەرنجڕاکێشی بڵاوکردووەتەوە کە ئاماژەن بۆ ئەو ساتانەی کە دووبارەبوونەوەیان ئەستەمە.

دوای ئەوەی ئارایشتگای نینۆک ڕەتیکردەوە خزمەتگوزاری پێشکەشی ئەم کچە بکات، چونکە زۆر دەجوڵێت، کارمەندی کاشێر لەکاتی وەرگرتنی پشووەکەیدا بڕیاردەدات پۆڵیشی نینۆک بکڕێت و نینۆکەکانی بۆ بۆیە بکات.

22 Dramatic Photos That Broke Our Hearts Into Pieces

سۆنۆگرافی سری دی  3D  دروستکراو بۆ دایکێکی سکپڕی نابینا.

22 Dramatic Photos That Broke Our Hearts Into Pieces

ئەمە وێنەی باپیرمە لە ٩٥ ساڵیادی لەدایکبوونیدا، کە وتی، "هیچ نەبێ ئێستا نیگەران نیم کە بە گەنجی بمرم."

22 Dramatic Photos That Broke Our Hearts Into Pieces

کێڵگەی برنجی ئەم جوتیارە لەناوچوو بەهۆی ئاوی لافاوی ناعورێکەوە، بەهۆی تێکەوتنی دوو منداڵەوە بڕیاردرا ئاوەکە بەربدرێتەوە، ئەم جوتیارە وتی، "کێڵگەکەم گرنگ نییە، تەنها ویستم منداڵەکان زیندوو بمێنن."

22 Dramatic Photos That Broke Our Hearts Into Pieces

پۆلیس دەیانەوێت ئافرەتێکی مەست ڕزگاربکەن کە لە ئوتومبێلەکەیدا گیریخواردوە.

22 Dramatic Photos That Broke Our Hearts Into Pieces

باپیرم ناچاربوو بچێت بۆ  خەڵوەتگەی پیری بەهۆی نەخۆشیی ئەلزەهایمەر، کاتێک من چووم بۆ سەردانی لەگەڵ کچەکەم، یەکسەر هەستایە سەر پێ و وەک ئەوەی هیچ نەبوبێت، ئەو پیر نییەوگەنجە.

22 Dramatic Photos That Broke Our Hearts Into Pieces

موزیسیانێک بە دڵێکی گەورەوە.

22 Dramatic Photos That Broke Our Hearts Into Pieces

سەیارەکەم فرۆشت بۆئەوەی پارەی نەشتەرگەریی سەگەکەم دابین بکەم.

22 Dramatic Photos That Broke Our Hearts Into Pieces

سەربازێک پاش برینداربوونی توشی شۆک بووە.

22 Dramatic Photos That Broke Our Hearts Into Pieces

بەشەکەمان دوای ئاهەنگی دەرچوون و هاوڕێ ٩٢ ساڵەکەمان.

22 Dramatic Photos That Broke Our Hearts Into Pieces

ئەمڕۆ هەنگێکی بچووک هاتە سەر چاکەتەکەم و منیش هەندێ مرەبام بۆ هێنا، ئەویش بە خۆشحاڵییەوە هەڵیمژی و پاشان فڕی.

22 Dramatic Photos That Broke Our Hearts Into Pieces

من و خێزانەکەم زۆر نیگەران بووین کە کوڕەکەمان هیچ هاوڕێیەکی نابێت لە قۆناغی باخچەدا، وادیارە هەڵە بووین.

22 Dramatic Photos That Broke Our Hearts Into Pieces

باوکان بەشداریی وۆرکشۆپی داهێنانی قژی کچەکانیان دەکەن.

22 Dramatic Photos That Broke Our Hearts Into Pieces

پاکەوانەکان پشوویەک وەردەگرن.

22 Dramatic Photos That Broke Our Hearts Into Pieces

هەمیشە ئاسان نییە باوکێکی تەنها بیت، بەڵام هەندێکجار ئەزموون لە  شتانێک وەردەگرم کە هەموو باوکێک ناتوانێت ئەوە بکات.

22 Dramatic Photos That Broke Our Hearts Into Pieces

بوكەڵەی کچە دوو ساڵانەکەم قاچێکی شکا، کچەکەم پێی وت، "نیگەران مەبە، من هەرچۆن بیت خۆشم دەوێیت، بۆیە منیش پاسکیلم بۆ بوکەڵەکە کڕی."

22 Dramatic Photos That Broke Our Hearts Into Pieces

کاتی چاوەڕوانیی پاس، ئەم گەنجە هەموو خاشاکی ئەو ناوەی کۆکردەوە و خستیە سەبەتەکەوە.

22 Dramatic Photos That Broke Our Hearts Into Pieces

کچەکەم نابینایە، بۆ ئاهەنگی نۆ ساڵەی لەدایکبوونی دوو کێکمان بۆ دروستکرد، بە شێوەزاری خۆی (برەیەڵ) لە یەکەمیان نووسیمان خۆشم دەوێی و لە دووەمیان جەژنی لەدایکبوونت پیرۆز.

22 Dramatic Photos That Broke Our Hearts Into Pieces

کوڕە سێ ساڵانەکەم، خۆی وەکو باوکی پیشاندەدات و لاساییم دەکاتەوە وەکو کارمەندی (ئای تی) کیبۆرد و ماوس و کۆمپیوتەر و قاوەی بۆ خۆی داناوە.

22 Dramatic Photos That Broke Our Hearts Into Pieces

دایکم نامەی بۆ ناردم کە دووبارە دەبێتەوە بە دایک، دوای خولەکێک ئەم وێنەیەی بۆ ناردم.

22 Dramatic Photos That Broke Our Hearts Into Pieces

ئەم دوو کەسە یەکترناناسن، خانمەکە یەکەمجاری بوو بە فڕۆکە گەشت بکات و زۆر ترسابوو، ئەم پیاوە قسەی لەگەڵ دەکات و دەستی دەگرێت تاکو ئاسایی ببێتەوە.

22 Dramatic Photos That Broke Our Hearts Into Pieces

ئەمە دوا نامەی باپیرمە کە بۆ داپیرمی بەجێهێشتبوو پێش مردنی.

22 Dramatic Photos That Broke Our Hearts Into Pieces