سەردێڕ:

نێچیرڤان بارزانی: لەگەڵ ناوەند پێکەوە بەپێى دەستور کێشەکان چارەسەردەکەین

فۆتۆ: 
2019-06-10

1720 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، هەوڵى یەکخستنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە دەدەن و لەگەڵ حکومەتى ناوەندیش پێکەوە بەپێى دەستور کار دەکەن بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانیان.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکى نوێى هەرێمى کوردستان لە وتارێکیدا ڕایگەیاند، دەستورى عێراق دەبێت ببێتە مایەى پێکەوە ژیان، بەڵام بەداخەوە نەتوانرا وەک خۆى جێبەجێبکرێت.

ئاماژەى بەوەشکرد، لە عێراقدا هیچ بەدیلێکى تر نیە بۆ دەستور و دەبێت هەموو بەندەکانى وەک خۆى جێبەجێبکرێت و زیندوى بکەنەوە.

ئاماژەى بەوەشکرد، لەگەڵ دەست بەکاربوونى هەوڵى یەکخستنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە دەدات و "کاردەکەین بۆ بەدەستهێنانى مافە دەستوریەکانى خەڵکى هەرێم لە عێراقدا".

ووتیشى، لە ناوخۆ و دەرەوەى هەرێم دەبێت پێکەوە ژیان و نیشتمانى هەرێم بپارێزن و بەرەو گەشەسەندنى ببەن.

نێچیرڤان بارزانی داواى لە لایەنەکانى هەرێم کرد با جیاوازیەکانیان بۆ بونیاتنان بێت نەک داڕووخانى هەرێم.

سەرۆکى هەرێم داواکارە پێکەوە کاربکەن بۆ بەدیهێنانى ئاواتەکان و بە ئاڕاستەى هاوبەش پێکەوە هەڵبکەن.

ئاماژەى بەوەشکرد، "با لەمەودوا بیسەلمێنین بۆ جیهان و ناوچەکە کە ژیانى هاوڵاتیانمان بەلاوە گرنتر و پێویستترە وەک لە سامانى سروشتى".

ب.ب