سەردێڕ:

سبەی موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

موچەی مانگی سێ
فۆتۆ: 
2019-06-10

52730 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، هەولێر، هێرش قادر

وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، سبەی موچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ کەسوکاری شەهیدان و زیندانە سیاسییەکان دابەشدەکرێت.

 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، سبەی سێشەممە (١١ی حوزەیرانی ٢٠١٩) موچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ کەسوکاری شەهیدان و زیندانە سیاسییەکان دابەشدەکرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر وەزارەتى دارایى هەرێم ڕایگەیاندبوو، تا ئێستا پارەى بەغدا نەهاتووە و هەرکاتێک پارەکە گەیشت موچەى تەواوى وەزارەتەکان دابەشدەکەن.

ئەم موچەیەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٣ی ٢٠١٩یە و چوارەم موچەیە کە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ٢٠١٩ حکومەتى هەرێم کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و موچەى مانگى ١٢ى ساڵى ڕابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.