سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. دوای زیاتر لە حەوت مانگ پارتی بایکۆتی سەر بەرهەم ساڵحی شکاند

فۆتۆ: 
2019-06-10

8392 جار خوێندراوەتەوە

بایکۆتى پارتى لەسەر بەرهەم ساڵح شکێنرا و دواى زياتر لە حەوت مانگ لە هەڵبژاردنى بە سەرۆک کۆمارى عێراق سەردانى هەولێرى کرد.

بە مەبەستى بەشداریكردن لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر لەلایەن نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لێکرا.

دواتر لە هۆڵى سەعد عەبدوڵا هەریەک لە مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى و مەسرور بارزانى کاندیدى ڕاسپێردراوى پارتى بۆ کابینەى نوێى حکومەت پێشوازى لێکرا.

بەرهەم ساڵح لە وتارێکدا لە ڕێوڕەسمەکەدا، هیواى سەرکەوتنى بۆ نێچیرڤان بارزانى خواست و داواى چارەسەرى کێشەکانى نێوان هەرێم و عێراقى کرد و، بەرهەم ساڵح، ئاماژەى بەوەشکرد، ئارامى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بەبێ دابینکردنى مافى کورد نایەتە دى.

ڕۆژى ٢ى ئۆکتۆبەرى ساڵى ڕابردوو، بەبێ گەڕانەوە بۆ ڕاى پارتى بەرهەم ساڵح لە سەر پشکى یەکێتى بە سەرۆکى کۆمارى عێراق هەڵبژێردرا و بەوهۆیەشەوە گرژى کەوتە نێوان پەیوەندییەکانى پارتى و یەکێتى و پارتى وەکو سەرۆکى کۆمار مامەڵەى لەگەڵ بەرهەم ساڵحدا نەدەکرد.