سەردێڕ:

بارزانی: له سبه‌ینێوه‌ هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌ستپێده‌كات

فۆتۆ: 
2019-06-10

2110 جار خوێندراوەتەوە

لە ڕێوڕەسمى سوێندخواردنى نێچیرڤان بارزانى وەک سەرۆکى هەرێم، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند له سبه‌ینێوه‌ هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌ستپێده‌كات.

مەسعود بارزانی، لە وتارێکدا وتى، له ‌پڕۆسه‌یه‌كی دیموكراسیدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێدرا و ئه‌مڕۆش سه‌رۆكی هه‌رێم سوێندی یاسایی خوارد و له‌ سبه‌ینێوه‌ هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌ستپێده‌كات.

سەرۆکی پارتی، ئاماژەى بەوەشکرد، به‌هه‌موو توانایه‌كیه‌وه ‌پشتگیریی له ‌نێچیرڤان بارزانی ده‌كات.

 بارزانی داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداى کرد به‌پێی ده‌ستوور، به‌ تایبه‌ت ناوچه ‌كێشه ‌له‌سه‌ره‌كان.

لە ڕێوڕەسم و دانیشتنى ئەمڕۆی پەرلەماندا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی  هەرێم لە دانیشتنی پەرلەمان و بە ئامادەی دەیان کەسایەتی سیاسی دەرەوە و ناوخۆ وەک سەرۆکى هەرێم سوێندی یاسایی خوارد.

\