سەردێڕ:

لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆکى هەرێمدا پەرلەمانتاران لە ڕیزی دواوەوە دانراون

فۆتۆ: 
2019-06-10

4297 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆکى هەرێم لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا لە هەولێر بەرێوەچوو تێیدا پەرلەمانتاران لە ڕیزی دواوەوەی ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆکى هەرێمدا دانرابوون.

ئەوەشی جێگەى سەرنجە  هەرچەندە ڕێوڕەسمەکە وەک دانیشتنى پەرلەمان کرایەوە و سەرۆکى پەرلەمان ناوی دانیشتنى ژمارە ٧ی پەرلەمانی لێنابوو، بەڵام هیچ گرنگییەک بە ئەندامانی پەرلەمان نەدرابوو و بەڵکو بە شێوەیەکی هەڕەمەکی لە چەند شوێنێکى جیاوازی هۆڵەکەدا دانیشتبوون.

ئەوەى دەبینرا لە دانیشتنەکەدا کەسایەتییە سیاسییەکانی ناوخۆ و عێراقی لە ڕیزی پێشەوە جێگەیان بۆ دابینکرابوو.

ئەمەش لە کاتێکدایە، جگە لە فراکسیۆنی نەوەى نوێ ئەندامانی سەرجەم فراکسیۆنەکانی تر ئامادەی ڕێوڕەسمەکەبوون.