سەردێڕ:

چوار وڵات لە هەوڵى کەمکردنەوەى ئاڵۆزیەکانى نێوان ئێران و ئەمریکان

فۆتۆ: 
2019-06-10

1411 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند، وڵاتەکەى و  عێراق وعومان و ژاپۆن، کار بۆ ئەوە دەکەن ئێران و ئەمریکا قایل بکەن ئاڵۆزییەکانی نێوانیان کەمبکەنەوە و بکەونە گفتوگۆ ودانوستان.

محەمەد بن عەبدولڕەحمان، ئاماژەى بەوەشکردوە ئەم وڵاتانە نیگەرانن لە ھەر ئەنجامێکی زیادبوونی گرژیی، قەتەر و وڵاتانی دیکە ھەوڵیانداوە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکە، وتیشى، ھەم لەگەڵ ئێران ھەمیش لەگەڵ ئەمریکا گفتوگۆیان کردووە.

وەزیرى دەرەوەى قەتەر، جەختیلەوەکردەوە ناکرێت ئەو دۆخە بۆ هەتاهەتایەک درێژە بکێشێت و دەبێت لە قۆناغێکدا زەمینەیەک بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەنێوان تاران و واشنتۆندا دروست ببێت.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ئەمریکا ئامادەیی نیشانداوە دانوستان لەگەڵ ئێراندا بکات، بەڵام لەبەرانبەریشدا سزای زیاتری خستووەتە سەر، هەر بۆیە بەرپرسانی ئێران پێیان وایە ئەمریکا جدی نیە و ناکرێت لەژێر هەڕەشەی سەپاندنی سزا دانوستان بکەن.

ب.ب